لە سنە بەهۆی تەقینەوەی غازی ماڵان هەشت خانوو ڕووخان

لە سنە بەهۆی تەقینەوەی غازی ماڵان هەشت خانوو ڕووخان
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٣ی٨ی٢٠١٩ لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی" نایسەر"ی سەر بە سنە بەهۆی تەقینەوەی غازی ماڵان، هەشت ماڵ کە پێکەوە لکاون و غازی هاوبەشیان هەبووە، تەقیونەتەو ەو زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتییان کەتووە.

ماڵپەڕە خۆجێیەکان لە سنە بڵاویان کردووەتەوە، لەو ڕووداوەدا تەنیا سێ کەس بریندار بوون، بەڵام زیان و خەساری زۆر بەر خانووی هاووڵاتیان کەتووە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی خەڵکی هەژار و کەمداهات و کرێچین

غازی ماڵان کە زۆربەی هاووڵاتیانی ئێرانی بەکاری دەهێنن، بەهۆی ناستانداردبوون و کەمتەرخەمیی هاووڵتیان لە شێوازی بەکارهێنانی، دەبێتە هۆی تەقینەوە و ڕووداو و ساڵانە بە دەیان کەس بەو بۆنەوە دەبنە قوربانی.












باسنيوز
Top