نێچیرڤان بارزانی داوای بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی دەکات

 نێچیرڤان بارزانی داوای بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە توویتێکدا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید بناسێنێت.

لە توویتەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال، ئێمە لە دڵەوە یادی ئەوانە دەکەینەوە کە بوونە قوربانیی دەستی دڵڕەقییەکانی داعش لە کوردستان و شوێنانی دیکە. پشوونادەین تاوەکو تیرۆر لەناودەبەین و قوربانیانی رفێندراو دەگەڕێنینەوە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوتووە "داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ رێگریکردن لە کردەی هاوشێوە، ئەم کۆمەڵکوژییە بە جینۆساید بناسێنێت".

ئەمڕۆ 3-8-2019 هاوکاتە لەگەڵ پێنجەم ساڵڕۆژی کۆنترۆڵکردنی شنگال لەلایەن داعش و کۆمەڵکوژکردن، بێسەروشوێنکردن و ئاوارەکردنی دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی شارەکە و کوردانی ئێزدی.





رووداو -
Top