كۆبوونه‌وه‌ی زبڵ خه‌ڵكی زاخۆی هه‌راسان كردووه
له شارۆچكه‌ی زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك تا دێت كێشه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك زیاتر ته‌نگ به هاووڵاتیان هه‌ڵده‌چنێت.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا، نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی قسه‌یان كردووه، هه‌ندێك جار هه‌فتانه یه‌ك جار كۆمپانیای خاوێنكردنه‌وه به گه‌ڕه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێت بۆ فڕێدانی زبڵ.
سه‌رۆكی شاره‌وانی زاخۆ، بژار مونیب راگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئێستا كاره‌كان ده‌كات، هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ واژوو نه‌كراوه. تا گرێبه‌ستیش نه‌بێت شاره‌وانی ناتوانێت لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان بكات.
kdp-
