حاجیاوا.. له رووداوێكی هاتووچۆدا 13 كه‌س برینداربوون
له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین رایگه‌یاند، لەناو سەرنشینانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە ژن و منداڵ هەبووە و تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی 122 سەرقاڵی گواستنەوەی بریندارانن بۆ به‌شی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕانیە.
بە وتەی محەمەد عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیه، تائێستا بەشێک لە بریندارەکان نه‌گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، بەڵام نزیکەی 13 کەس لەو رووداوەدا برینداربوونه و ئەوان سەرقاڵی تیماری ئەو بریندارانەن کە گەیشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.
سه‌ره‌ڕای خراپی رێگه‌وبانی سنووره‌كه، پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی زۆربوونی رووداوه‌كانی هاتووچۆ، كه ساڵانه ئاماری قوربانییه‌كانی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
k24 -
