شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: دۆخی سنووری خانه‌قین به ته‌واوی تێك چووه و مه‌ترسیی جددی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی لقی15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، گوتی: "له گوڵه‌جۆ چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كردبوو به قه‌ناس و سه‌ره‌تا دوو ئاسایشیان شه‌هید كردبوو و دواتر به هاوه‌ن ناو شارۆچكه‌كه‌یان هاوه‌نباران كردووه. به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش بریندار بوونه و دواتر شه‌ڕی لێ کەوتووەتەوە و چوار كه‌س شه‌هید بوونه و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه، كه ئاسایش و دژه‌تیرۆر و پێشمه‌رگه و هاووڵاتی بوونه."
شێخ جه‌عفه‌ر گوتی: "ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی برینداریش بوونه، برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه."
به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌مه یه‌كه‌م كرده‌وه نییه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی دیكه له جه‌له‌ولا و گوندی شه‌فیق ڕوویان داوه و بە قه‌ناس خه‌ڵك ده‌كرێته ئامانج و دواتریش ڕا ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت كێن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن."
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتی: "ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مانه داعش، به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نییه و حه‌شدی شه‌عبین ئه‌و كاره ده‌كەن و ده‌یانه‌وێت دۆخی ناوچه‌كه تێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ناچار بكه‌ن ببنه چه‌كداری ئه‌وان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ئاماده نین ببنه چه‌كداری ئه‌وان."
شێخ جه‌عفه‌ر گوتیشی: "ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وكاره‌ی نه‌كردووه، داعش چۆن ده‌توانی به‌ئاشكرا له‌ناو ئه‌و هه‌موو هێزەوە بێت هاوه‌نبارانی خه‌ڵكی سڤیل بكات و نه‌شزانن كێ ئه‌وكاره ده‌كات، بۆیه خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و ئێستا دۆخی گوندەکانی كوردیان تێك داوه و هه‌ڕه‌شه‌ش له خه‌ڵكی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، کە پێویسته ببنه چه‌كداری ئه‌وان."
kdp-
