پارتی پێشنیازێک بۆ فراکسیۆنە کوردییەکانی بەغدا دەخاتە روو
د. ڤیان سهبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق، کە لە 58 ئەندام پێک دێن، ”بە یەکدەنگی“، سەردەکەون و دەنگی کوردستان لە بەغدا بەهێز دەکەن.
ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاند، فراکسیۆنەکەی پێشنیاز دەکا هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان ”هاوپەیمانیی کوردستانی“ لە پەرلەمانی عێراق دروست بکەن، چونکە ”زۆر پرسی گرنگ ماوه له نێوان ههولێر و بهغدا، دهبێ بهیهكگرتوویی ههنگاوی بۆ بنرێت“.
باسنیوز
