پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەی یاسای کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی کرد
به گوێرهی خشتهی كاری دانیشتنهكه، خوێندنهوهى دووهمى پێشنیازی بڕیارى دیاریكردنی رۆژی 3ی ئابی 2014 وهك رۆژی كۆمهڵكوژیى ئێزدییهكان بهپێی حوكمى مادهكانى (87 و 88 و 89) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانى كوردستان.
لە پرۆژە یاساکاکەدا کە ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا، جیا لەوەی ڕۆژی ٣ی٨ وەک ڕۆژی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی دەناسێندرێ، هاوکات لە پرۆژە یاساکەدا بە وردی باسی قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی کراوە بەپێی ئەو پرۆژەیە یاسایە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژریی کوردانی ئێزدی خراوەتە ئەستۆی حکوومەتی عێراق.
ناوهڕۆكی ئهو پێشنیازی بڕیاره له پێنج مادده پێك هاتووه، له ماددهی یهكهمدا ئاماژه بهوه دراوه كه ئەو تاوانانە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن داعشەوە ئەنجام دراون، بە جینۆساید ھەژمار دەکرێن و حکوومەتی عێراق دەبێت قەرەبووی خەڵکەکە بکاتەوە.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا کە پرۆژەی پێشنیازی یاساکە لەلایەن لێژنەی یاسایی پەرلەمانەوە خوێندرایەوە، چەندین پەرلەمانتار بە وردی قسەیان لەسەر خاڵە و مادەکانی کرد و بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەو پرۆژە یاسایە پەسەند بکرێت.
باسنيوز
