پۆلیسى سۆران: به‌هۆى شه‌ڕى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ كه‌سێك كوژرا

پۆلیسى سۆران: به‌هۆى شه‌ڕى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ كه‌سێك كوژرا
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سۆران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ گه‌ڕه‌كێكى شارى سۆران به‌هۆى شه‌ڕى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه‌، كه‌سێك كوژرا.

موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێوارى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سۆران ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/8/2019، له‌ گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى له‌ سۆران شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ دروست بوو، به‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا، چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون، تا ئێستاش هۆكارى شه‌ڕه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".

باسى له‌وه‌ش كرد: "ژماره‌ى برینداره‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا دیار نییه‌، چه‌ك له‌ شه‌ڕه‌كه‌شدا به‌كار نه‌هاتووه‌، ئه‌و كه‌سه‌شى گیانى له‌ده‌ست داوه‌، به‌هۆى دار و به‌رد و شتومه‌كى دیكه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌".










باسنيوز
Top