ڕانیە.. کرێکارێک ملوانکەیەکی زێڕ دەدۆزێتەوە و بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

 ڕانیە.. کرێکارێک ملوانکەیەکی زێڕ دەدۆزێتەوە و بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی٨ی٢٠١٩ کرێکارێکی ژینگەپارێز لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دوای ئەوەی پارچە زێڕێکی دۆزێوەتەوە بۆ خاوەنەکەی گەڕاندووەتەوە.

سەلیم میراودەلی، سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی سروشتپارێز لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "ئەو کرێکارە ژینگەپارێزە ناوی (ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە و لە کۆمپانیایەکی پاککردنەوەی ئیدارەی ڕاپەڕین بە گرێبەست کار دەکات و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی کارکردندا لە شارەدێی "سەرکەپکان"ی سەر بە قەزای ڕانیە، ملوانکەیەکی زێر دەدۆزێتەوە کە نزیکەی چوار مسقاڵ بووە".

گوتیشی: "دوای دۆزینەوەی ئەو پارچە زێڕە، کرێکارەکە دەست دەکات بە سۆراخکردنی خاوەنەکەی و دەیدۆزێتەوە بە ئەمانەتەوە دەیداتەوە و ھەڵوێستی ئەو کرێکارە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوادا ھاتووەو دەستخۆشییەکی زۆریان لێ کردووە، بەتایبەت کە بە مووچەیەکی کەمەوە کار دەکات".











باسنيوز
Top