وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان داوای هاوکاری لە نووسەر و ڕۆشنبیران دەکات
پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری دا سەرجەم وەزارەتکانی حکوومەت بەرنامە و پلانی چوار ساڵی داهاتووی کاری خۆیان لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی بەرنامە و کارنامەی حکوومەت بۆ چوار ساڵی داهاتوو لە اموەی یەکدا ئامادە بکەن، هەتا ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی بکات.
لەمبارەوە لە بانگهێشتنامەیەکدا کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە تێیدا هاتووە: "وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە سوپاسەوە داوا لە (ڕۆشنبیران، نووسەران، ڕۆژنامەنوسان، مامۆستایانی زانکۆ، وەرزشوانان، لاوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی) دەکات سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانیان سەبارەت بە پلان و کاری وەزارەتمان بۆ چوارساڵی داهاتوو لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەتی هەرێم لە ماوەی ۱۰ دە ڕۆژا بنێرن بۆ دیوانی وەزارەت، یان بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە".
info@mocy.gov.krd
ناونیشان / هەولێر شەقامی ٦۰مەتری چوارڕیانی عیزەدین فەیزی
ژمارە تەلەفۆن:۰۷۷۰٤۷٥٥٤٥٥ / ۰۷٥۰٤۹۰۷۸۹٦
باسنيوز
