پەرلەمانی کوردستان رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان دیاری دەکات

پەرلەمانی کوردستان رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان دیاری دەکات
بەپێی بانگهێشتنامەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەمە پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی دیاركردنی 3ی ئاب وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دەكات.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە بانگهێشتنامەیەكدا کە پێرێ سێشەممە 30/07/2019 بڵاویکردەوە رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (8)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتنی ئەندامانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە ( 2)ی نائاسایی ساڵی یەكەمی خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 1/8/2019 بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی (بڕیاری دیاركردنی رۆژی 3/8/2014 وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان)".

لە ساڵی 2014، داعش هێرشیکردە سەر قەزای شنگال و کۆمەڵکوژی دژی ئێزدییەکان ئەنجام دا، بەهۆیەوە نزیکەی پێنج هەزار ئێزدی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەشیان رفێندران کە هێشتا چارەنووسی هەندێکیان نادیارە.








K24
Top