ههولێر .. پڕۆژهی دانانی كامێرای چاودێری له شهقامهكان دهستیپێكرد
بەشێکی زۆری پڕۆژەکە تەواو بووە ئەمەش ئاسانکاری زیاتر بۆ دەزگا ئەمنییەکان دەکات، بۆ ئەوەی لەکاتی روودانی ھەر رووداوێك یان تاوانێك بە ئاسانترین شێوە و کەمترین کات بکەرانی تاوانەکە بدۆزرێنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشی دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایشە.
عبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای دەکات، پڕۆژەکە دەستی پێکردووەتەوە و سەرقاڵی جێبەجێ کردنن، لە قۆناخەکانی سەرەتا بە پێی پێویستی شوێنەکانی ناو شاری ھەولێر، کامێراکان له شوێنه جیاوازهكان جێگیر دەکرێن.
دانانی ئهو كامێرایانه، جگەی لەوەی کار ئاسانی بۆ دەزگا ئەمنیەکان دەکات لە ئاشکراکردنی ھەر تاوانێك، لەگەڵ ئەوەشدا ھاووڵاتیان پێیان واییە، دەبێتە ھۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی تاوان لە ناو شار، داواش دەکەن ھەرچی زووە ئهو پڕۆژهیه تهواو بكرێت.
بهگوێرهی زانیارییهكانی كوردستان 24، پڕۆژەی دانانی كامێرای چاودێری به 3 قۆناغ جێبەجێ دەکریێت، قۆناغی یەکەم: جێگیر کردنی زیاتر لە ٥ ھەزار کامێرا لە ناو شار، قۆناغی دووەم: دروستکردنی ژوورێکی کۆنتڕۆڵە بۆ بەڕێوەبردن و بەستنەوەی سەرجەم کامێراکان بە سیستەمی چاودێرییەوە، کە سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ئەندامیان لەو ژورە دەبێت و قۆناخی کۆتیشدا دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتییەکی تایبەت بە سیستەمەکە و لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە بەڕێوەدەبرێت.
k24 -
