ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای لادانی پارێزبەندی 21 پەرلەمانتاری عێراق دەكات

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای لادانی پارێزبەندی 21 پەرلەمانتاری عێراق دەكات
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای لادانی پارێزبەندی لەسەر 21 پەرلەمانتاری عێراق دەكات، كە 10 پەرلەمانتاریان لەلایەن دادگادا داواكراون بە هۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە هەڵوێستێكی بێ پێشینەدا داوای لادانی پارێزبەندی لەسەر چەند پەرلەمانتارێك كردووە، ئەمەش تەنها دوو هەفتە لە دوای سەپاندنی سزای ئەمریكا دێت بەسەر چەند سەركردەیەكی عێراقی كە تێوەگلاون لە گەندەڵی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ.


ئەنجوومەنەكە راشیگەیاندووە كە ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكرا ناكەن كە داوای لادانی پارێزبەندیەكەیان دەكەن.


جێی باسە یەكێك لەوانەی كەوتوونەتە ژێر سزاكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا پەرلەمانتاری عێراق بووە.


تا ئێستە پەرلەمانی عێراق وەڵامی داواكەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری نەداوەتەوە.
bas news -
Top