سبەی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكرێت
سبەی شەو دەردەکەوێ کە ڕۆژی یەكی مانگی زولحەجەیە یان نا، بەم شێوەیە ڕۆژی 10ی زولحەجە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لەمبارەیەشەوە حكوومەتی سعوودیە لە کاتی وەستانی حاجیان لە کێوی عەرەفە، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات.
دوای ئەوەی یەکەم رۆژی زولحەجە دیاری دەكرێت، دوای 9 رۆژ حاجیەكان لە کێوی عەرەفە دەوەستن، بۆ ئەوەی رۆژی دواتر ببێتە جەژنی قوربان.
جێی باسە ئەمڕۆ چوارشەممە حاجیەكی ژنی كورد لە شاری مەككەدا و لە كاتی حەرەمدا گیانی لەدەست دا.
bas news -
