داهاتی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی
له‌كاتێكدا به بڕیارێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەمەودوا وه‌زاره‌ته‌كان داھاتەكانی خۆیان رادەستی وەزارەتی دارایی دەكەن، بەتایبەت ئەو وەزارەتانەی زیاتر لەوانی دیكە داھاتی تایبەت بە خۆیان ھەیە، روبینه ئوملیك عه‌زیز، بڕیارده‌ری لێژنەی دەستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان ئەمە بە ھەنگاوێكی گرنگ ده‌زانێت بۆ رێگریكردن لە بەھەدەردانی سامانی گشتی.
شارەزایانی بواری ئابووریش گەڕانەوەی داھاتی وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی حكوومەت بۆ وەزارەتی دارایی، دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی خەرجییەكان و شەفافی لە داھاتی گشتی.
خاڵی ھەرە گرنگی كارنامەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە، ئەمەش بە ئاشكرا لە خواستی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دەردەكەوێت، رێگەگرتن لە بەھەدەردانی سامانی گشتی و كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داھات لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانن بۆ ئەنجامدانی چاكسازی.
k24 -
