له هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى دزینى ماتۆرسكیل ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/7/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگادار كراینه‌وه به بوونى ڕووداوێکی دزیکردن لە گەڕەکی (باداوە)ى هه‌ولێر، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین".
باس له‌وه‌ش كراوه، تۆمەتبار بەناوی (د، ع، ع) تەمەن 21 ساڵ دوای دەستگیرکردنی دانی نا بە تاوانەکەیدا، کە ماتۆرسكیلێكى دزیوه، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی، بڕێک ماددەی هۆشبەری لە جۆری جگەرەی جامایکی و کریستاڵ لا بووه".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، دادوه‌ریش بڕیاری دا بە بەندکردنی تۆمەتبار بەپێى ماددەی 444 لە یاساى سزادانى عێراقى.
باسنيوز
