پیرانشار.. دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بوونە قوربانی

پیرانشار.. دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بوونە قوربانی
دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ سێشەممە ٣٠ی٧ی٢٠١٩هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشار دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە نایواین "محەمەد حەسەن‌زادە" و "محەمەد چووکەڵی" ڕاگەیاندراوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەببەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان لە هەرێمی کوردستان گوازراونەتەوە و لەژێر چاوەدێریی پزشیکیدان.












باسنيوز
Top