ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بڵاو کرایەوە

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بڵاو کرایەوە
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر گەیشتووە، تێیدا ڕوونکردنەوە لەبارەی تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بڵاو کراوەتەوە.

شارەوانی هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، کە پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان بەردەوامە و بەشێوەیەکی باش کارەکان بەرەو پێش چووە و هەوڵی خۆمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی لە کورتترین ماوەدا کارەکانی تاپۆکردنەکە تەواو بکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، پرۆسەی تاپۆکردنەکە پەیوەستە بە چەند لایەنێکی تری وەک وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی داد، بۆ ئەم مەبەست وەک شارەوانی رۆژانە بەردەوام لەسەر هێڵین لەگەڵ ئەو لایەنانە بەپێی پێویست بۆ ئەوەی بتوانین کارەکان تەواو بکەین.

هەروەها شارەوانی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە هەر زانیارییەک لە دەرەوەی راگەیاندنی سەرۆکایەتییەکەیان تایبەت بەم بابەتە دەربچێت نادروستە و پرۆپاگەندەیە، هەر گۆڕانکارییەک و بەرەو پێشچوونێک لە رێگەی سایتی فەرمی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە.










باسنيوز
Top