بەشداربووانی گوندی كۆری ئاگادار دەكرێنەوە

بەشداربووانی گوندی كۆری ئاگادار دەكرێنەوە

لیژنەی قەرەبووكردنەوە لە سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر، بەشداربووانی گوندی كۆری ئاگادار دەكاتەوە، كە پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییەكان بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا ، لیژنەی قەرەبوو لە سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر رایدەگەیەنێت: "ئێمە وەکو لیژنەی قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری، سەبارەت بە تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری ھاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان بەردەوامە بەشێوەیەکی باش کارەکانی بە رەوپێش چووە و ھەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ، بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا کارەکانی تاپۆکردنەکە تەواو بکرێت".

ئاماژە بەوەشكردووە: "بۆ بەرچاو روونی زیاتری ھاووڵاتیان پرۆسەی تاپۆکردنەکە پرۆسەیەکی پەیوەستە بە چەند لایەنێکی تر وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی دارایی و وەزارە تی داد، بۆ ئەم مەبەستە وەک شارەوانی بە بەردەوام رۆژانە لەسەرھێڵین لەگەڵ ئەم لایەنانە، بەپێی پێویست بۆ ئەوەی بتوانین کارەکان تەواو بکەین و ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکەینەوە کە ھە ر زانیارییەک لە دەرەوەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربجێت تایبەت بەم بابەتە نادروستە و پروپاگەندەیە".





k24
Top