مەسرور بارزانی: جینۆسایدی هەشت هەزار بارزانی نەیتوانی گیانی خۆراگری لەم دەڤەرە کپ بکات

مەسرور بارزانی: جینۆسایدی هەشت هەزار بارزانی نەیتوانی گیانی خۆراگری لەم دەڤەرە کپ بکات
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 36 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "جینۆسایدی هەشت هەزار بارزانی، نەیتوانی گیانی خۆراگری و بەرگری و تیکۆشان لەم دەڤەرە کپ بکات".

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر ئەنفال وجینۆسایدکردنی بارزانییەکان تێدەپەڕێت. جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دەستپێکی شاڵاوێکی رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعس بوو دژ بە خەڵکی کوردستان، کە دواجار ئەنفالکردنی ناوچەی گەرمیان و بادینان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستانی بەدوادا هات".

مەسرور بارزانی، لەو پەیامەدا رایدەگەیەنێت: "دەڤەری بارزان لە سەدەی رابردوودا بە دەیان جار دووچاری وێرانکردن و سووتاندن و کۆمەڵکوژی بووەتەوە کە دواترینیان هەڵمەتی جینۆسایدی هەشت هەزار بارزانی بووە، بەڵام ئەم هەموو ستەمە نەیتوانی گیانی خۆراگری و بەرگری و تیکۆشان لەم دەڤەرە کپ بکات و دواجار خەبات و قوربانیی گەلەکەمان و تێکۆشانی دڵسۆزان و پێشمەرگە قارەمانەکان، دەسکەوت و ئەزموونی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و گەلەکەمان مایەوە و ئەنفالچییەکان لەناوچوون. گەلی خۆراگرمان و کەسوکاری ئەنفالەکان شایستەی هەموو خزمەت و ئاوڕدانەوەیەکن. وەک حکومەتی هەرێم لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی لە رێگەی وەزارەتی شەهیدان وئەنفالکراوانەوە دەستەبەری هەموو ماف وپێداویستیەکانی ئەم ئازیزانەمان بکریت و خالێکی سەرەکیی دانوستانیشمان لە گەل حکومەتی عێراقی فیدرال، وەک هەمیشە پێداگری دەبیت لە سەر قەرەبۆکردنەوەی ماددی و مەعنەویی قوربانیانی هەڵمەتەکانی جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان".



دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان



ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر ئەنفال وجینۆسایدکردنی بارزانییەکان تێدەپەڕێت. جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دەستپێکی شاڵاوێکی رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعس بوو دژ بە خەڵکی کوردستان، کە دواجار ئەنفالکردنی ناوچەی گەرمیان و بادینان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستانی بەدوادا هات.

دەڤەری بارزان لە سەدەی رابردوودا بە دەیان جار دووچاری وێرانکردن و سووتاندن و کۆمەڵکوژی بووەتەوە کە دواترینیان هەڵمەتی جینۆسایدی هەشت هەزار بارزانی بووە، بەڵام ئەم هەموو ستەمە نەیتوانی گیانی خۆراگری و بەرگری و تیکۆشان لەم دەڤەرە کپ بکات و دواجار خەبات و قوربانیی گەلەکەمان و تێکۆشانی دڵسۆزان و پێشمەرگە قارەمانەکان، دەسکەوت و ئەزموونی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و گەلەکەمان مایەوە و ئەنفالچییەکان لەناوچوون.

گەلی خۆراگرمان و کەسوکاری ئەنفالەکان شایستەی هەموو خزمەت و ئاوڕدانەوەیەکن. وەک حکوومەتی هەرێم لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی لە رێگەی وەزارەتی شەهیدان وئەنفالکراوانەوە دەستەبەری هەموو ماف وپێداویستیەکانی ئەم ئازیزانەمان بکریت و خالێکی سەرەکیی دانوستانیشمان لە گەل حکوومەتی عێراقی فیدرال، وەک هەمیشە پێداگری دەبیت لە سەر قەرەبۆکردنەوەی ماددی و مەعنەویی قوربانیانی هەڵمەتەکانی جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان.

لە کۆتاییدا سەری رێز بۆ شەهیدانی ئەنفالکراوی بارزانییەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و یادیان هەمیشە بە شکۆوە رادەگرین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان





K24
Top