پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسایەک بۆ رێکخستنی رێکلام ئامادە دەکات

پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسایەک بۆ رێکخستنی رێکلام ئامادە دەکات
پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسایەک بۆ رێکخستنی رێکلام لە هەرێمی کوردستان، ئامادە دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 30-7-2019، لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسایەكە، کۆبوونەوەیەکی ساز کرد.

پێشەوا هەورامانی، ئەندامی لێژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان راگەیاند، بە پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە، رێکلام لە میدیاکان و شوێنە گشتیەکانی هەرێمی کوردستان بە یاسا رێک دەخرێ، بەشێوەیەک، کە نەبێتە هۆی تێکدانی دەروونی خەڵک و دروستبوونی بێ سەروبەری.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوە ئاساییەکانی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە لە 1-9-2019ـەوە دەست پێ بکەنەوە، ئەو پرۆژەیاسایە لە کۆبوونەوەیەکدا دەخرێتە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.

bas news -
Top