داودئۆغلو: دەمیرتاش لەلایەن حكوومەتی منەوە دەستگیر نەكراوە
ڕۆژنامەی (فاینانشیاڵ تایمز)ی ئینگلیزی ئەمڕۆ سێشەممە دیمانەیەكی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغلودا بڵاوكردەوە، تێیدا ناوبراو لەبارەی دەستگیركردنی دەمیرتاشەوە دەڵێ شەش مانگ بەر لەوەی دەمیرتاش دەستگیر بكرێت، ئەو پۆستی سەرۆك وەزیرانی لێ وەرگیرابووەوە، بۆیە لەبارەی دەستگیركردنی دەمیرتاشەوە بەرپرس نیە.
داودئۆغلو پێیوایە دەستگیركردنی دەمیرتاش، بابەتێكی سیاسییە.
هەروەها باسی لەوە كردووە كە ئێستە ئەكەپەی دەسەڵاتداری توركیا هیچ بایەخێك بە ئازادی تاك و ئازادی رادەربڕین و دیموكراتی نادات، بۆیە هیچ ئومێدێكی بە ریفۆرمی ئەو پارتە نەماوە.
bas news -
