فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا حەوت جار سنووری ئامێدیان بۆردومان كرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا حەوت جار سنووری ئامێدیان بۆردومان كرد
لە بەیانیی ئەمڕۆوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، حەوت جار چەند گوندێکی سنووری قەزای ئامێدیان بۆردومان کردووە.

یەکێک لە گوندنشینەکان بە کوردستان24ی راگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکان چەندین رەز و باخ سووتاون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

گوتیشی: "بۆردومانەکان دوای هاتنی ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکە دەستیان پێ کردووە و فڕۆکەکانیش، ئۆتۆمبێلەکەیان بۆردومان کردووە".

ئاماژەی بەوەش دا، داوا دەکەین گەریلاکانی پەکەکە خۆیان لە گوندەکەمان دوور بخەنەوە و پێشتریش ئەم داوایەمان کردووە. داواش لە تورکیا دەکەین، ماڵ و سامان و گیانی خەڵکی نەکەنە ئامانج، چونکە زیانی زۆر بە داهاتی خەڵکی ئەم ناوچەیە کەوتووە.


k24 -
Top