مەحموود محەمەد: ڕۆڵی پڕبایەخی نووسەران بەرز دەنرخێنین
لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە شاری هەولێر و لە هۆڵی ڕاگەیاندن بەڕێوە چوو، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی پڕبایەخی نووسەرانی کوردستان لە ژیانی کلتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا و جەختیشی کردەوە، کە پێویستە نووسەران بە ڕوانگەی کلتووریانە و لە ڕێگەی بەرهەم و نووسین و داهێنانەکانیانەوە بەشداری لە پرۆسەی بنیاتنان و پشکەوتنی کلتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بکەن و سەبارەت بە کۆنگرەی دادێی یەکێتیی نووسەرانی کوردیش، وێڕای هەموو پشتگیرییەک، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. دواتر بەشێک لە نووسەران بە سەرنج و تێبینی و بیروڕاکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.
kdp-
