مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کۆ بووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 30 ی تەمووزی 2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە عێراق بەسەرۆکایەتی باڵیۆز ماتيس وۆڵتەرز کرد.
باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران بەبۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ. ئاماژەی بەوەکرد کە حکوومەتی هۆڵەندا پشتیوانی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەکات و وەک بەشێک لە هێزی هاوپەیمانان لە هاوکاری و راهێنانی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
هەروەها باڵیۆزەکەی هۆڵەندا ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەشی دەربڕی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بكهن بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵدا.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی باڵیۆزی هۆڵەندای کرد بۆ پشتگیرییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەشی بەوەدا، کە چاوەڕوانی ئەوەمان لە دۆستەکانمان هەیە کە پشتیوانی حکوومەت بن بۆ ئەنجامدانی جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت بەتایبەتی لە گەشەپێدانی ئابووری و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات کە تەنیا پشت بە تاکە سەرچاوەیەک نەبەستێت.
باسنيوز
