بارزان.. 36مین ساڵیادی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان دەکرێتەوە

بارزان.. 36مین ساڵیادی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان دەکرێتەوە
لەژێر دروشمی (لە جینۆسایدەوە بۆ ئارامی و ژیان) وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بە هەماهەنگی یەكە ئیدارییەكانی قەزای مێرگەسۆر، ٣٦مین ساڵیادی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان دەكاتەوە.

رێبوار ڕەمەزان، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی بارزان، رايگەیاند: "بڕیارە كاتژمێر (4:30)ی خولەكی ئێوارەی سبەینێ چوارشەممە 31/7/2019 لەژێر دروشمی (لە جینۆسایدەوە بۆ ئارامی و ژیان) وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بە هەماهەنگی یەكە ئیدارییەكانی قەزای مێرگەسۆر، بیروەریی 36 مین ساڵیادی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەكان، لە گۆڕستانی قوربانیان لە دەڤەری بارزان، بە دانانی تاجەگوڵینە و چەند چالاكییەك یادەكە بەرزر رادەگیرێت".

گوتیشی: "ساڵانە لە گۆڕستانی قوربانیان لە دەڤەری بارزان، یادی جینۆسایدی بارزانییەكان دەكرێتەوە و بەرپرسان لە ئاستی باڵای ناوخۆیی و دەرەوە و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و جینوساید و میوانان و بەرپرسانی ئیداری و حزبی و حكوومی و سەربازی ئامادەی رێوڕسمەكە دەبن".









باسنيوز
Top