شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تى به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/7/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له سنووری شاری ده‌ربه‌ندیخان حاڵه‌تی به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كرا، بۆیه هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتیی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستیان به لێكۆلینه‌وه‌ی ورد و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو كرد، توانرا له سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه، شه‌ش تۆمه‌تبار له كاتی به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه به‌پێی مادده‌ی 14ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ستگیر بكرێن ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئاسایشى گه‌رمیان ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له‌كاتى پشكنینى پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه به‌كارهێنه‌رى مادده‌ى هۆشبه‌ر بوون.
باسنيوز
