سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات
د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کردووە، بانگهێشتی کردوون بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی کاتژمێر ١١ی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ٨ی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستان، بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ٣ی ٨ی ٢٠١٩ وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان.
باسنيوز
