کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە: ئه‌وه‌ی له سه‌ماوه کرا ئه‌نفالێکی دیکه‌یە
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ٧ی ٢٠١٩ و لە میانی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سنووری شاری سەماوە کە ڕووفاتی ئەنفالکراوانی کوردستانی تێدایە، ئەفسەرێکی عەرەب هەوڵیدا ئاڵای کوردستان لە ملی یەکێک لە کەسوکارانی ئەنفالکراوان بهێنێتە خوارەوە.
لەمبارەیەوە لوقمان عه‌بدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕای گەیاند: ”ئه‌وه‌ی له سه‌ماوه کرا له‌دژی که‌سوکاری قوربانییانی ئه‌نفال، خۆی له‌خۆیدا ئه‌نفالێکی دیکه بوو و تائێستاش عه‌قڵیه‌تی رژێمی پێشوو به‌لای هه‌ندێک له سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراقه‌وه ماوه و کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر هه‌ندێک له دامه‌زراوه‌کانی حکوومه‌ت داناوه“.
ڕوونیشی کردەوە: ”ئه‌وه‌ی کرا، سووکایه‌تییە به هه‌موو دایکی شه‌هیدان له کوردستان و ده‌بووایە ئه‌م ڕێوڕەسمە له‌ژێر رۆشنایی حکوومه‌ت بووایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه روونه‌دەن“.
لە کاتی ڕێگرییەکەی ئەفسەرەکەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئاڵای کوردستان، چەند ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق ئامادە بوون، بەڵام هیچ هەڵوێستێکیان نەنواند، تەنیا یەکێکیان هەوڵی دوورخستنەوەی ئەفسەرەکە و ڕازیکردنی بە هێشتنەوەی ئاڵای کوردستان لە ملی هاووڵاتییە کوردەکەی دا.
باسنيوز
