گوتەبێژی دادگای فیدراڵیی عێراق: بڕیار لەسەر بەردەوامیی مادەی 140ی درا
لەمبارەوە گوتەبێژی دادگای فیدراڵیی عێراق، بۆ کەناڵی (کوردستان 24) گوتی: "ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مادەی 140ی دەستووریی ئەنجام داوە و تێیدا بڕیاری داوە ئەگەر مادەی 140 بەدەیی نەیەت، مادەی 140 کۆتایی نایەت".
ڕاشی گەیاندووە: "هاوکات دادگای فیدراڵیی عێراق جەختی کردووەتەوە دەبێ کار بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور بکرێت و پێویستە خاڵەکانی ئەو مادەیە جێبەجێ بکرێن".
مادەی 140 یەکێک لە گرنگترین مادە دەستوورییەکانی عێراقە کە دوای ساڵی 2005 و پاش پەسەندکردنی دەستووری نوێی عێراق، هاتووەتە ئاراوە و تایبەتە بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە پێویستە لە پرۆسیەکی سیاسی، مێژوویی و لەڕێگەی سەرژمیری، ڕاپرسی و هەڵبژاردنەوە چارەنووسی ئەو ناوچانە کە بە ناوچە (کێشە لەسەرەکان ناسراوە) یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام هەرچەند چوار خولی پەرلەمانی عێراق بەڕیوە چووە، بەڵام بە کردەوە کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو مادەیە نەکراوە.
ناوچە کوردستانییەکانی دەروەری هەرێمی کوردستان کە زۆرینەیان کوردن، پاش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ و داگیرکردنی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە جارێکی دیکە دۆسیەی ئەمنی و سیاسییان کەوتەوە ژێر کۆنترۆڵی هێزە عێراقییەکان و ئێستا دانیشتوانەکەی لە ڕەوشێکی خراپی ئەمنیدا دەژین.
باسنيوز
