کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی دەستی پێ کرد
کەمێک لەمەوبەر، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا چەند پرس و بابەتێکی گرنگ تاوتوێ بکرێت کە پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و کاروبارەکانی حکوومەتەوە هەیە.
لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوەی ئەنجام داوە و چەند بڕیارێکی گرنگی پەیوەندیداری بە ژیانی خەڵک دەرکردووە.
باسنيوز
