بەرپرسێكی پارتی: بارەگایەكی دیكەی عەسائیب لە قەرەتەپە دەكرێتەوە
كەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە قەرەتەپە ڕايگەیاند: "ئێستا لە سنوورەكە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و بەدر چەندین بارەگایان هەیە، شوێنیش بۆ عەسائیب ئامادە كراوە و بەنیازن بارەگای خۆیان بكەنەوە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "سەرەڕای بوونی ئەم هێزانە لە سنوورەكانی قەرەتەپە و جەبارە، بەڵام جووڵەی چەكدارانی داعش زیادی كردووە، ئەم هێزانە توانای پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەكەیان نییە".
بەرپرسەكەی پارتی گوتیشی ”هەبوونی ئەو هێزانە هیچ گۆڕانكارییەكی بۆ باشتركردنی ئەمنییەتی دەڤەرەكە دروست نەكردووە، سەرەڕای ئەوەی كە ئەو هێزانە پڕچەكیش دەكرێن، بەڵام ناتوانن ئاسایش دابین بکەن و خەڵكی سنوورەكە داوای گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بۆ دەڤەرەكە دەكەن، تا بەو هۆیەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
باسنيوز
