ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە
ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند: "ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه شه‌قامی 100 مه‌تری ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان به‌نزینخانه‌ی ئاكار تاكو مزگه‌وتی خدیجه كوبرا له دوای ته‌واوبونی قیڕكردنه‌وه‌ی دووباره به‌ڕووی شوفێران ده‌كرێته‌وه به فه‌رمی له رۆژی 1/8/2019 وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه چوارڕیانی به‌نزینخانه‌ی (ئاكار) داده‌خرێت و ته‌نها ده‌كرێت به دووڕیان، واتا ئه‌و شوفێرانه‌ی كه له ترافیك لایتی نه‌مامگه‌وه دین ناوه‌ستن له‌سه‌ر ترافیك لایتەوە بۆچوونه ئیسكان و گه‌ڕه‌كی كشتوكاڵ له پێش هوتێلی كریستال پالاس پێچ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و شوفێرانه‌ی كه له ئیسكانه‌وه به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی 94ی باداوه دێن له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به شه‌قامه‌كه راسته‌وخۆ به‌بێ وه‌ستان پێچ ده‌كه‌نه‌وه بۆلای راست وه‌به‌ر له گه‌یشتن به‌تاپۆی دوو پێچ ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌ش جه‌نجاڵی ئه‌و شوێنه نامێنێت".
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر داواش لە شوفێران دەكات، پابەندی رێنماییەكان و ئاراستەی رۆیشتن بن.
K24
