بڕیارێک لەبارەی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران دەرکرا

بڕیارێک لەبارەی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران دەرکرا
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر بڕیارێکی لەبارەی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەرانی دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی پەروەردەی شارباژێری سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی کە وێنەیەکی گەیشتووە، تێیدا سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگا و باخچەکانی منداڵان ئاگادار کراونەتەوە کە بەهیچ جۆرێک داواکاری گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران بۆ دەرەوەی پەروەردەکەیان بەرزنەکەنەوە.

پەروەردەی شارباژێر ڕوونیشیکردووەتەوە، کە ئێستا (شاغر)ی فەرمانبەریان هەیە و ناتوانن گواستنەوەیەک بکەن بۆ دەرەوەی میلاکی پەروەردەکەیان.

basnews -
Top