ھاتووچۆی ھەڵەبجە تابلۆی ژمارە 1988 نافرۆشێت

ھاتووچۆی ھەڵەبجە تابلۆی ژمارە 1988 نافرۆشێت
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای ھەڵەبجە ئاشكرای دەكات، كە تابلۆی ژمارە 1988 نافرۆشن.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند: "به‌نووسراوی فه‌رمی داوامان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه‌، ژماره‌ 1988ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌درێت به‌ هیچ شۆفێرێك و لە لیستی خشتەی ژمارە نایابەکان و زیادکردنەکە لاببرێت، لەبەرئەوەی ئەو بەروارە رۆژێکی شووم و تاڵە بەنیسبەت خەڵکی هەڵەبجەوە وەک ژمارەیەکی ئاسایی لەناو هەموو ژمارەکانی تردا بفرۆشرێــت. بەسوپاسەوە پێشنیارەکەمان قبوڵکــراو رەزامەند بوون".

لە 16/3/1988 و رژێمی بەعسی عێراق شاری ھەڵەبجەی كیمیاباران كرد، لە ئەنجامدا زیاتر لە 5 ھەزار ھاووڵاتی ئەو شارە شەھید بوون و 10 ھەزار كەسی دیكەش برینداربوون.

k24 -
Top