له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له په‌رله‌مانى كوردستان، راگه‌یاند، پرۆژەیاسایەکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بڕیارە لەم ھەفتەیە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و لە خوێندنەوەی سێیەمدا پەسەند بکرێت.
پرۆژەى رۆژى جینۆسایدى كوردانى ئێزیدى لەلایەن فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستانەوە ئامادەکراوە.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان راشیگه‌یاند، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بڕیاره خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت، رۆژى 3-8 به رۆژى كۆمه‌ڵكوژى ئێزیدیه‌كان بناسرێت، په‌یوه‌ست به دیاریكردنى ئه‌و رۆژه‌ش ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌ڵێت، له‌و رۆژه‌دا به‌ده‌ستى تیرۆرستانى داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و زۆرترین ئێزیدیان جینۆساید كرد.
دوێنێ ۲٨ی تەمووزی ۲۰۱۹ هەردوو لیژنەی كاروبارى یاسایی و لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی کوردستان له‌گه‌ڵ د. ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و عبداللە حاجی مه‌حمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان كۆبوونه‌وه، سه‌وسه‌ن ده‌شڵێـت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌مان كردووه‌و، بریارمانداوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت و رۆژى 3ى8 ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
kdp -
