له هه‌رێمی كوردستان به به‌های 16 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نیشته‌جێبووندا كراوه
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان داوه، ده‌رده‌كه‌وێت كه لەو ماوه‌یه‌دا 175 پرۆژەی كه‌رتی نیشته‌جێبوون جێبەجێ کراون.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ناو ئاماره‌كه له‌و پرۆژانه‌دا 65 پرۆژه‌یان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر و 30 پرۆژه‌ش له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها 20 پرۆژه‌ش له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆكەوە مۆڵه‌تیان پێ دراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 60 پرۆژه له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتیی وه‌به‌رهێنانەوە مۆڵە‌تیان پێ دراوه.
لە تێچووی گشتیی پرۆژه‌كانەوە ده‌رده‌كه‌وێت كه له ماوه‌ی ئه‌و سیانزه ساڵەدا به به‌های 16 ملیار و 802 ملیۆن و 57 هه‌زار دۆلار سه‌رمایه له كه‌رتی نیشته‌جێبووندا به‌گه‌ڕ خراوه.
