نه‌وزاد هادی: نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان تێکدانی دۆخی هه‌ولێریان پێ هێڵی سووره
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، ڕايگەیاند، ئه‌وه‌ی له ڕێستوورانتی (هۆقەباز) رووی دا، رووداوێکی ناخۆش بوو که هه‌ولێر ئارام و سه‌قامگیره و خه‌ڵکی ئه‌م شاره به‌م ئارامی و سه‌قامگیرییه راهاتوون، به‌ڵام ”متمانه‌ی خه‌ڵک زیاتره لە کرده‌وه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه، خۆشبه‌ختانه هێزه ئه‌منییه‌کان له ماوه‌ی ٧٢ کاتژمێردا تاو‌انبارانیان ده‌ستگیر کرد، بۆیه خه‌ڵک بڕوا و متمانه‌ی زۆریان هه‌یه به دامه‌زراوه‌کانی کوردستان و ژیانی هەولێر ئاساییه و دوای رووداوه‌که‌ش متمانه‌ی خه‌ڵک به هێزه ئه‌منییه‌کان زیاتر بووه“.
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانەکەیدا نەیشاردەوە کە بەلای نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ” شێواندن و تێکدانی ئارامیی شاری هه‌ولێر، هێڵی سووره و به‌رپرسیارێتیی ئێمه‌یه ژیانی خه‌ڵک بپارێزین و ئارامیی هه‌ولێر گرنگیی خۆی هه‌یه به لای کونسوڵخانە و نوێنهرایهتییەکانهوه“.
ڕۆژی ١٧ی ٧ی ٢٠١٩، ڕووداوێکی تەقەکردن لە ڕێستوورانتی هۆقەباز لە هەولێر ئەنجام درا و بەهۆیەوە کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا گیانی لەدەست دا و دوو هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانیش شەهید بوون، پاشان زۆربەی تۆمەتبارەکان لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیر کران و لە دانپێدانانەکانیاندا ئاشکرایان کرد کە بە فەرمانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تاوانەکەیان ئەنجام داوە.
باسنيوز
