مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان دیدارێکی ئەنجام دا
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێشوازییان لە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی کردووە کە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی حزبەکە سەرۆکایەتی دەکرد.
شاندەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیدارێکیان لەگەڵ ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام داوە.
باسنيوز
