یاساناسێک ماوەی زیندانیکردنی شاسوار عه‌بدولواحید ئاشکرا دەکات
به‌پێی نووسراوێک، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/2 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی گرووپی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركردووه.
بڕیاری دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید بە پێی مادەی 456ی سزای عێراقیە، ئەم یاسایە تاوانەكانی قۆڵبڕین و ساختەچیەتی دەگرێتەوە، لەگەڵ تاوانی خۆناساندن وەك كەسێك كە ئەو نەبیت.
لە نووسراوەکەدا، دادگا بە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان ئاگادار کراونەتەوە، کە ”ئێوه رێگه‌تان پێدراوه و له‌سه‌رتانه ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی له خواره‌وه زانیاری له‌باره‌وه دراوه بیگرن و بیده‌ن به دادگاكه‌مان".
ئەیاد کاکه‌یی، سه‌رۆکی لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان رايگەیاند، ئه‌و مادده‌یه هه‌ندێک جار بریتییه له موڵکێک هی تۆ نه‌بێت تۆ به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی بیکه‌یته هی خۆت.
ئەیاد کاکەیی لەبارەی سزای ئەو ماددە یاساییەی بەهۆیەوە بڕیاری دەستگیرکردنەکە دەرچووە، رایگەیاند، حوکمی ئه‌و ماددەیە زینانیکردنی کەمتر لە پێنج ساڵە.
باسنيوز
