كۆمپانیای داناگازی ئیمارات كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان چڕ ده‌كاته‌وه
كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی، كاره‌كانی له كێڵگه‌كانی گازی سرووشتی له هه‌رێمی كوردستان چڕ ده‌كاته‌وه و شاره‌زایه‌كی بواری وزه‌ش به پێویستی ده‌زانێت چاكسازی له گرێبه‌ست و كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (رۆیته‌رز)، كۆمپانیای داناگازی ئیماراتی وه‌به‌رهێنانی خۆی له میسر به به‌های ٥٠٠ ملیۆن دۆﻻر ده‌فرۆشێت و كاره‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستاندا چڕتر ده‌كاته‌وه.
میسر یەکەمی یەدەگی غازی سروشتییە لە دەریای ناوەڕاست كه یەدەگی غازی میسر نزیکەی شەش هێندەی یەدەگی سرووشتیی هەرێمی کوردستانە.
له‌مباره‌یه‌وه به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، له په‌یمانگای (مێدیتریانه) و شاره‌زا له‌بواری په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و كه‌رتی وزه، له وتارێكدا باسی له‌وه كردووه‌ته كه دۆخی گرێبه‌ست و كاره‌كانی كۆمپانیای داناگاز، به‌هه‌ده‌ردانێكی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، له‌و كۆمپانیایه‌دا "ئه‌وه‌ی خامه‌كه ده‌گوێزێته‌وه بۆ ئێران، کۆنتێنەرەکانن و دەیان ملیاریان کۆکردووه‌تەوە و جادە و بانەکانیان وێران کردووە. دەبووایه داناگاز کێشەی کارەبا چارەسەر بکات لە ٢٠١٨‌دا به‌ڵام نەیکرد".
به گوته‌ی به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، گەندەڵیی گەورە لە نێوان بەشی CSR و سێکتەری کێڵگە نەوتییەکانی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم و سەرە گەورەکانی داناگازە لە شاریقەی ئیمارات كه "هەموویان دیارن". ته‌نانه‌ت "پارەی پیترۆ دۆلاری داناغازی ساڵی پار و ئەمساڵیش خوراوە و نەدراوەتە یەکە ئیدارییەکان. تەنها بەو پارەیە چەندین قەزا و ناحیەی هەرێم ده‌بوون بە دوبەی".
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه ئێستا سه‌ره‌ی کابینەی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه چاكسازی له‌م كه‌رته‌دا بكات.
باس‌نیوز
