ھاتووچۆی سلێمانی لەسەر تاسەی قیڕ ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
لە تاگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "بۆ گشت هاووڵاتیانی ئەو شوێنانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن، بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە دانانی (تاسەی قیر)، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو كەس و لایەنانە دەكاتەوە، كە دانانی (تاسەی قیر) لە پسپۆڕی و تایبەتمەندی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییە نەك ئەندازەی هاتووچۆ، چونكە ئەندازەی هاتووچۆ تەنها (تاسەی پلاستیكی) دادەنێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی جەخت لەوە دەكاتەوە: "لە توانایدا نییە (تاسەی قیر) بۆ ئەو شەقامانە دروست بكات كە پێویستیان پێیەتی، بەڵكو پێویستە داوا لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بكرێت لەسەر بودجەی خۆیان (تاسەی قیر) بۆ ئەو شەقامانە دروست بكات".
k24-
