زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان بڕیاری یەکپۆشی دەرکرد
بەپێی راگەیاندراوێکی زانکۆی چەرموو کە وێنەیەکی گەیشتووە، بڕیاردرا بە دیاریکردنی کۆدی جلوبەرگی یەکپۆشی قوتابیان بە رەچاوکردنی ژینگەی زانکۆی چەرموو لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2019 - 2020.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە کچان، چاکەت و پێداویستی سەرەوە (بلوز، قەمسەڵە، بۆینباخ) رەنگی رەساسی دەبێت لەگەڵ (کراسی سپی) و (پانتۆڵ، تەنورە، شانتۆڵ)یش رەنگی نیلی.
هەروەها بۆ کوڕانیش، (چاکەت، بلوز، بۆینباخ، قەمسەڵە) رەنگی نیلی لەگەڵ (کراسی سپی) و (پانتۆڵی رەساسی) دەبێت.
bas news -
