لە كەركووك پۆلیسێک هاوسەرەکەی بە فیشەك كوشت
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك كە تێیدا هاتووە، لە گەڕەكی (عەمەل شەعبی)ی شاری كەركووك، هاووڵاتییەك بە ناوی (عەلی بورهان یوونس) تەمەن 23 ساڵ كە پیشەی پۆلیسی فیدڕاڵی بووە لە فەوجی 2ی لیوای 20ی فیرقەی 5، هاوسەركەی خۆی بە ناوی (مونتەها خالید ئیبراهیم) تەمەن 18 ساڵ بە فیشەك كوشتووە.
راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستوووتە ڕوو: "ئافرەتەكە دووگیان بووە و كەسوكاری هاوسەری ئافرەتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لەكاتی پاككردنەوەی چەكدا بە هەڵە فیشەك لە دەستی دەرچووە و بەر هاوسەركەی كەوتووە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەشەوە دەستی پێكردووە".
باسنيوز
