حکوومەتی هەرێم داوای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی حكوومەت لە وەزیرەکانی پێشوو دەکات
لەو ڕوونکردنەوەیەدا، ئاماژە بە لێدوانەکانی عەبدولستار مەجید، وەزیری پێشووی کشتوکاڵ دراوە کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە.
ئەوە ئاشکرا کراوە: ”ئێمە لە حکوومەتی ھەرێم رایدەگەێنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پێداچوونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات، داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشوو دەکات، موڵک و ماڵی حکوومەت لە ئۆتۆمبێل و خانووبەرە و هەر کەولوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاکوو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە“.
ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولسەتار مجید وەزیری پیشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکوومەتی ھەرێم رایدەگەێنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پێداچونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات، داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشوو دەکات موڵک و ماڵی حکوومەت لە ئۆتۆمبێل و خانووبەرە و هەر کەولوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاکو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
باسنيوز
