وەزارهتى ئاوەدانكردنەوە كار بۆ دانانى هێڵى ئاسنین له ههرێمى كوردستان دهكات
ئهمڕۆ یهكشهممه 28/7/2019، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گهیاند: "پلان بۆ كاركردنی چوارساڵی داھاتوو ئامادە دەكەین، كۆبوونەوەش لەگەڵ پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆك دەكەین، بۆ دانانی بەرنامەی چوار ساڵی داھاتوو بۆ ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بۆ ئەوەی بتوانین پلانێكی گونجاو دابنێین".
باسى لهوهش كرد: "بابەتێكی دیكە كە گرنگە لای وەزارەتەكەمان، ھێنانی ھێڵی ئاسنینە بۆ ھەرێمی كوردستان، چونكە تێكچوونی زۆربەی ڕێگاكانی كوردستان بەھۆی نەبوونی ڕێگای ئاسنینەوەیە، ڕێگای ئاسنین دەتوانرێت بۆ بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەكاری بێنین، بۆیە ئەوە یەكێك دەبێت لە كارەكانی پلانی چوارساڵی داھاتوومان".
وهزیرى ئاوادانكردنهوه و نیشتهجێكردن گوتیشى: "جگە لەوەش دەمانەوێت ڕێگاكان بپارێزرێن و ڕێگا كۆنەكان چاك بكرێنەوە، بۆ ئەوەی خراپتر نەبن و چاكبوونەوەیان پێویستی بە پارەی زیاتر ھەبێت".
باسنيوز
