لە هەولێر پیاوێك لەكاتی یاريی كۆنكاندا كوژرا

لە هەولێر پیاوێك لەكاتی یاريی كۆنكاندا كوژرا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، پیاوێك له‌ هه‌ولێر كوژرا.

ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕايگەیاند: ”شەوی ڕابردوو ٢٧\٧\٢٠١٩ پیاوێكی تەمەن ٣٠ ساڵ لەكاتی یاريی كۆنكاندا لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بە چەكی تاپڕ كوژراوە“.

ڕوونیشی كردەوە كە ڕووداوەكە لە كاتی گاڵتە و گەپی نێوان كوژراوەكە و دوو هاوڕێكەیدا كە لەدەرەوەی ماڵ بوونه‌ و بەهەڵە ڕووی داوە، گوتیشی: ”ئه‌و پیاوه‌ى كوژراوە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە“.

گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش كرد: ”ئێستا هەردوو هاوڕێی كوژراوەكە دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە بەردەوامی هەیە“.











باسنيوز
Top