وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی 2019 دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی 2019 دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی گەیشتوون، لەلایەن گەنجینەکانەوە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 5ی 2019ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە.

ڕوونیشی کردوەوە، لەلایەن گەنجینەکانەوە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 بکرێت و پێش جەژنی قوربانیش مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، دابەشکردنی مووچە لە 5ی مانگەوە دەست پێ دەکات و خشتەی دابەشکردنەکەش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بە وەزارەتی پێشمەرگە دەست پێ دەکات و دواتر مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پەروەردە، دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت.

مانگانە وەزارەتی دارایی لە 5ی مانگەوە تاکو 23ی مانگ مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دابەش دەکات، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی 2019 زیاتر لەو وادەیە درێژەی کێشا، بەهۆی درەنگ گەیشتینی بڕی پارەی مووچەی فەرمانبەر و موچەخۆران لەلایەن بەغداوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران پشت بە داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بڕی ئەو پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەکرێت دەبەستێت.








باسنیوز
Top