ئەردۆغان هەڕەشە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ”لەگۆڕنان“ هەڕەشە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەی، رایگەیاندووە، تورکیا سوورە لەسەر لەناوبردنی هەسەدە و هێزەکانی دیکەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان.
رەجەب تەییب ئەردۆغان هەڕەشەی ”چارەنووسێکی خراپ و لەگۆڕنان“ی لە هەسەدە کردووە و رایگەیاندووە، ئەو هێزانەی پشت بە لایەنی دەرەکی دەبەستن، ”لەگۆڕ دەنرێن“.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.
باسنیوز
