لەبارەی فرۆشتنى ئۆتۆمبێل به قیست بۆ مامۆستایان زانیاریی نوێ دەخرێتە ڕوو
ئەحمەد سابیر، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە وەكالەت لەبارەی فرۆشتنى ئۆتۆمبێل به قیست بۆ مامۆستایان ڕاگەیاند: ”ئەو بابەتە بنەمای هەیە و هەنگاوی بۆ نراوە، بەڵام كارەكان وەك ئەوەی ویستمان نەهاتووەتە پێش، بە حوكمی ئەوەی كارەكە ئاسان نییە و پێویستی بە گوژمەیەك پارەی زۆرە لەگەڵ بانكێكی بەهێز، بەڵام بانك داوای سوویەكی زۆر دەكات، ئێمە پێمان وانییە مامۆستا بتوانێت ئەو سووە زۆرە بدات، سەرەڕای ئەوەش ئێمە بێ هیوا نین“.
ئاماژە بەوەش دەكات: ”پرسیار دەكەین بزانین كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی دیكە دێنە پێشەوە بۆ ئەم بابەتە، هەوڵ دەدەین كە كێبڕكێ دروست بكەین، واتە كارەكە لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك بێت نەك تەنیا یەك كۆمپانیا، چەند كۆمپانیایەكیش ئاگاداری بابەتەكەن“، ڕوونیشی كردەوە كە چاوەڕێی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كارەكە دەكەن و ئەوەی لە قازانجی مامۆستایان بێت، ئەوە دەكەن.
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە وەكالەت جەخت لەسەر سێ مەرج بۆ هەر كۆمپانیایەكی ئۆتۆمبێل دەكاتەوە كە بریتین لە: قازانجێكی زۆر نەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەكە، پێشەكییەكی كەم وەربگیرێت، ماوەی قستەكەش لە پێنج ساڵ كەمتر نەبێت، باسی لەوەش كرد كە دەستبەرداری پرۆژەی فرۆشتنى ئۆتۆمبێل به قیست بۆ مامۆستایان.
bas news _
